|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
کێ لێره‌یه ئیمزایه‌کمان بۆ بکات؟
25/7/2010
هێمن حه‌ســه‌ن/ سوید
(قیر) و (سیا) هه‌ردوکیان دوو ووشه‌ن که‌واتای ڕه‌نگی ڕه‌ش ئه‌به‌خشن، به‌ڵام نازانم بۆ من لێره‌یا ئه‌م ووشه‌یه بۆ خۆم به‌کار ئه‌هێنم و ئه‌ڵێم:
قیرو سیا له خۆم، خه‌می دۆسیه‌که‌ی ده‌ستم بوو که ئاره‌قی ڕه‌ش و شینی کردبۆوه. هاکا به‌ده‌ستمه‌وه خوسایه‌وه و ووشه‌و کاغه‌ز ترشان به‌سه‌ر یه‌کا.
ئه‌م ژوره نا ئه‌وه‌ی که‌ش نا ئه‌وه‌ی تر، بچۆ با ئه‌ویش ئیمزایه‌کتان بۆ بکات.
کاک لێره نیه بۆسته تا دێته‌وه! ئه‌ی که‌سی که نیه له جیاتی ئه‌و بتوانێ نوکه قه‌ڵه‌مێکی پیا بێنێ؟ نه‌وه‌ڵا کێ حه‌دی هه‌یه ئه‌وه بکات! ئه‌بێ جه‌نابی هه‌ر خۆی ئیمزای بکات.
باشه به‌ڵکو نه‌هاته‌وه؟جا که‌یفی خۆته بڕۆ به‌یانی وه‌ره‌وه.
ئه‌مه چیرۆک نیه بۆتان بگێڕمه‌وه، به‌ڵکو ئه‌و ڕاستیه تاڵه‌یه که ڕۆژانه هه‌زاران هاوڵاتی کورد و بیانی له کوردستان به ده‌ستیه‌وه ئه‌ناڵێنن.
منیش له سه‌فه‌رێکمدا بۆ شاره خۆشه‌ویسته‌که‌م، وه‌ک هه‌ر هاوڵاتیه‌کی ئه‌م نیشتمانه له‌و سیناریۆیه بێ به‌ش نه‌بووم و ڕۆڵی خۆم بینی و ئاره‌قی باشیان پێ کردمه‌وه. باوه‌ڕتان بێ چله‌ی زستانیش بێ ئاره‌قت پێ ئه‌که‌نه‌وه. ئه‌وه‌نده ئه‌م ژوور‌و ئه‌و ژوورت پێ ئه‌که‌ن.
ئاخر ئه‌م ئیمزایه نه‌بڕایه‌وه؟
ئێستا زه‌مه‌نی زانست و ته‌کنۆلۆجیایه سه‌رده‌می نێتوۆرک و داتا به‌یسه.
به‌س ئێوه یاساکان بگۆڕن بزانه چۆن زانست و ته‌کنۆلۆجیا به ده‌قه‌یه‌ک ده‌یان ئیمزاتان بۆ ئه‌کات.
ڕۆتین ئه‌گه‌ر هه‌ستی مرۆڤایه‌تی و خۆشه‌ویستی گه‌ل و نیشتمانی ئاوێته نه‌کرابێ، وه‌ک جه‌نگێکی کوشنده وایه دژی خه‌ڵک به‌رپا کرابێ.
ئه‌گه‌ر به‌ڕیز به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه، یا لێپرسراوی به‌شێکی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه پێی وایه، ئه‌و خاوه‌نی موتڵه‌قی ئه‌و شوێنه‌یه که کاری تێدا ئه‌کات، وه که‌س بۆی نیه قسه له قسه‌ی جه‌نابیا بکات، ئه‌وا زۆر به هه‌ڵه‌یا چووه.
ئه‌و کاکشکه(کاک یا خوشک) له‌وێیه بۆ خزمه‌تکردنی خه‌ڵک نه‌ک به مه‌زاجی خۆی کێی ویست بیکاته ژوور و له جیاتی واژوویه‌ک به ده‌په‌نجه بۆی مۆربکات. ده‌موچاوی هه‌رکه‌سیشی به دڵ نه‌بوو نه‌ک هه‌ر نوکه قه‌ڵه‌می بۆ لێ نادا، به‌ڵکو هه‌ر ڕێگه‌شی پێنادا بچێته ژووره‌که‌ی.
هاوڕێیه‌کم پێی وتم، جا تۆ هه‌ر له ورگی خۆت بده، خۆ ئه‌و که‌سانه‌ی به‌و جۆره هه‌ڵس و که‌وت ئه‌که‌ن هه‌ر له شوێنی خۆیانن و که‌سیش لێیان ناپرسێته‌وه. خۆیان چیان بوێت و چۆنیان بوێ ئاوا کار ئه‌که‌ن. زۆر قسه‌یش بکه‌ی کاره‌که‌شت لێ سه‌قه‌ت ئه‌که‌ن و ئیتر بڕۆ بۆخۆت عه‌ریف به.
منیش وتم له‌سه‌ریان ئه‌نوسم.
به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان ناویان ناهێنم، به‌ڵکو خوا بکات ئه‌م وتاره‌ی من و وتاری ناو دڵی هه‌زارانی وه‌ک من بخوێنه‌وه و ویژدانیان بخه‌نه کار‌و به جدی به‌کارو ئه‌رکه‌کانی خۆیان هه‌ڵسن.
بیر بکه‌نه‌وه که ئیتر سه‌رده‌می مه‌زاج به‌سه‌ر چوه.
یاخود به‌ڵکو ئه‌مه خوایه ئه‌و که‌سانه بنێرن بۆ ئه‌و کۆرس و خوله زانستیانه‌ی که بۆ فێربون و ڕاهێنانی لێپرسراو و کارمه‌نده‌کان ته‌رخان کراوه ، له‌وێوه فێربن که چۆن ئه‌بێ به‌ڕیوه‌به‌رێک یاخود فه‌رمانبه‌رێک به ئه‌رکه‌کانی خۆی هه‌ڵبستێ، فێری ئه‌وه ببن که کاری ئه‌وان خزمه‌ت کردنی خه‌ڵکه له بارامبه‌ر ئه‌و موچه‌یه‌ی وه‌ری ئه‌گرن.
ئه‌گه‌ر نا جارێکی که ناوی ئه‌و که‌س و لایه‌نانه ئه‌خه‌مه ناو دوتوێی ووتاره‌کانمه‌وه. نه‌ک جارێک ده‌یان جار له سه‌ریان ئه‌نوسم.
Hemen7@gmail.com
 |
|