|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
ئه‌م ووڵاته له كوێ ده‌چێت
26/7/2010
دكتۆر جه‌عفه‌ر عومه‌ر
كوردستان له دێر زه‌مانه‌وه بوونی هه‌بووه و خاوه‌نی مێژوویه‌كی درێژه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌و مێژووه زۆر لێڵ و ناڕۆشنه، زۆر كات له لایه‌ن دووژمنه‌كانمانه‌وه مێژووه‌كه‌مان تۆماركراوه، له‌به‌ر ئه‌وه كورد له وردبوونه‌وه ی ڕوداوه مێژووییه‌كاندا به هه‌ڵه‌دا چووه و له ئه‌نجامی لێنه‌كۆڵینه‌وه و نه‌بوونی وردبینی له مێژوو بڕیاری هه‌ڵه‌ی داوه، هۆكارێكی تری ئه‌م هه‌ڵانه جگه له ناشاره‌زایی مێژوو بریتییه له دووباره‌كردنه‌وه‌ی مێژوو.
به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌و نوسینه كورته‌ی سه‌ره‌وه زۆره، وه‌ك ده‌بینین به‌شێك له توێژی ڕۆشنبیرو نوسه‌ران و زۆرێك له سیاسییه سیكۆلاره‌كانمان خۆیان به نه‌وه‌ی میدیا‌و كه‌یخه‌سره‌و ده‌زانن یاخود حاشا له دینی ڕاستی باو باپیریان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به به‌دواكه‌وتنی شاعیرێكی گه‌وره‌ی كورد كه له‌وانه‌یه ئه‌و بۆ داڕشتنه‌وه‌ی وه‌زن و قافیه‌و بوونی ململانێی نه‌ته‌وه‌یی له سه‌رده‌مه‌كه‌یدا ئه‌و شیعره‌ی به‌و شێوه نوسیبێت، هه‌ر ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی و ئه‌مریكی بوون له مێژووی نوێ‌دا پشتیان له شۆڕشی كورد كرد، ئێستاش كورد كه‌وتۆته دوای ئه‌وان و هه‌موو ئاوات و هیواو مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی به‌وانه‌وه به‌ستۆته‌وه.
ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌گرتن له‌و حاڵه‌تانه به شتێكی ناواقیعی بزانرێت به بیانووی نه‌بوونی مێژوویه‌كی ڕوونی كورد، ئه‌وا ده‌بێت بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی مێژوویه‌كی نزیكی كه‌متر له دوو ساڵ یاخود سودوه‌رنه‌گرتن له ساڵی ڕابردوو ئه‌وه ئایا جێگه‌ی سه‌رنج نییه و پێویست به هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردن ناكات؟ به كورتی ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت ئاماژه‌ی پێبده‌ین بریتییه له دووباره‌كردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی وه‌رنه‌گرتنی قوتابیانی ده‌رچووی ئاماده‌یی له زانكۆ و په‌یمانگاكان واته حیسابنه‌كردن بۆ ده‌رچوانی شه‌شه‌می ئاماده‌یی و دووباره‌كردنه‌وه‌ی مێژووی ساڵی پێشوو، ئه‌مه له هیچ شوێنێكی ئه‌م هه‌ساره‌دا به‌و شێوه نییه كه لێره ڕووده‌دات.
ئه‌مساڵیش زیاتر له حه‌فتا هه‌زار قوتابی شه‌شه‌می ئاماده‌یی به هه‌رسێ به‌شه‌كانی (وێژه‌یی، زانستی، پیشه‌یی) به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كانیان كردووه، ئه‌گه‌ر نیوه‌ی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش ده‌رچێت ئه‌وا له زانكۆ‌و په‌یمانگاكانی كوردستان جێگه‌یان نابێته‌وه چونكه به گوته‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ناتوانن له 25 هه‌زار قوتابی زیاتر وه‌رگرن، ئه‌مه شه‌ش ساڵه دووباره ده‌بێته‌وه و ساڵانه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له قوتابیانی ده‌رچووی شه‌شه‌می ئاماده‌یی وه‌رناگیرێن و ده‌نێردرێنه‌وه بۆ ماڵه‌كانیان یاخود بڕیاری به په‌له‌یان بۆ ده‌درێت و كۆلێژ و په‌یمانگایان بۆ ده‌كرێته‌وه و دواتر توشی چه‌ندین گرفتی نه‌بوونی به‌شی ناوخۆیی، هۆڵی خوێندن، پێداویستی تاقیگه،.. ده‌بنه‌وه و قوتابیان دێنێته سه‌ر جاده.
هه‌روه‌ها ساڵانه گه‌شتی زانستی بۆ كۆلێژ‌و به‌شه‌كان ئه‌نجامده‌درێت و توشی چه‌ندین گرفت بوون، له دواكه‌وتنی ئه‌نجامدانی گه‌شته‌كان، تا نه‌بوونی بودجه‌ی پێویست و كۆكردنه‌وه‌ی پاره له به‌رپرسی حزبی و سیاسیه‌كان. ئه‌مساڵیش به هه‌مان شێوه ئه‌و گه‌شتانه توشی دره‌نگ ئه‌نجامدانی بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌تا ده‌یانه‌وێت له‌م هاوینه‌دا كه قوتابیان له پشودان و له ماڵه‌وه‌ن گه‌شته‌كان ئه‌نجامبده‌ن، له كاتێكدا به هه‌موو پێوه‌ره‌كان ناتوانرێت ئه‌و گه‌شتانه به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامبدرێن به هۆی گه‌رمی كه‌شوهه‌واو و مانگی ڕه‌مه‌زان و هاتنه‌پێشه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆرسی دووه‌م..
 |
|