|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
هۆكاره هه‌ڵه‌كانی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵان.....
30/7/2010
و: ئه‌میر ئه‌حمه‌د عه‌بدولقادر
خێزان ئه‌و ئه‌تۆمه یه كه‌تاك تێیدا گه‌شه‌ده‌كات و به كۆمه‌ڵی یه‌كه‌م ده‌ناسرێت، ئه و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی بچوك كراوه‌یه و له‌وێدابیر و باوه‌ڕوپه‌یوه‌ندی یه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ره‌ِووشت و ڕه‌فتار داده‌مه‌زرێت،هه‌ر له وێشدا په‌یوه‌ندیه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له نێوان تاكه‌كان داده‌مه‌زرێت.
خێزان كۆمه‌ڵێك ئیش و كاری بنه‌ڕه‌تی و گرنگی هه‌یه له كۆمه‌ڵگادا به نموونه‌ی به‌رهه‌م هێنانی منداڵا و یارمه‌تی دانی بۆ ژینگه‌یه‌كی باش بۆ به ده‌ستهێنانی پێداوویستی یه لاشه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی،هه‌روه‌ها كۆمه‌كیان ده‌كات بۆ به‌شداری كردنیان له ژیانی كۆمه‌ڵگادا و شاره‌زایی له به‌ها و نه‌ریته‌كانی.
خێزان قوتابخانه‌ی یه‌كه‌مه كه منداڵا لێیه‌وه فێری په‌یوه‌ندیه مرۆڤایه‌تیه‌كان و ئه‌و یاسا و بنچینه‌و هۆكارانه ده‌بێت كه خۆیان له زمان و خوو نه‌ریت و ڕه‌فتار و نه‌ریتی ئاینی دا ده‌بینێته‌وه.
خێزانیش ناتوانێت به‌م كاره گرنگانه هه‌ڵسێت ته‌نها به ئاماده‌كردنی هۆكاری باش و چاكی په‌یوه‌ندی دار به په‌روه‌رده‌كردن و ده‌سته‌به‌ری منداڵان ، به‌تایبه‌تی له قۆناغی گه‌شه‌سه‌ندنی سه‌ره‌تایی دا.
ئه‌و خمنداڵه‌كانیان به‌باشی تێرده‌كه‌ن و سه‌رپه‌رشتی كاروباره‌كانیان ده‌كه‌ن ئه‌وا هه‌ستكردنێكی باشیان بۆ ئارامی خۆشی لا درووست ده‌بێت له‌و جیهانه‌ی ده‌وری داوون،ئه‌و جیهانه واده‌بینن كه شوێنێكی ئارامه بۆ تێدا ژیان،شوێنێكی سارد و سڕ نی یه گرنگیان پێنه‌درێت،شوێنێكی دووژمنكارانه نی یه كه توانای خۆپاراستنیان تێیدا نه‌بێت.
كێ له ئێمه گومان ده‌بات ئه‌گه‌ر بۆ ساتێكیش بێت له ڕاستی و هه‌ست و سۆزی به‌رامبه‌ر دایك و باوكی،تاك ئه‌گه‌ر له‌ناو دڵیدا بگه‌ڕێیت بۆ خۆشه‌ویستی جگه له دایك و باوكی كه‌سێكی تر نادۆزیته‌وه،كێ له ئێمه‌گومان ده‌بات ئه‌گه‌ر بۆ ساتێكیش بێت كه دایك و باوكان ته‌نها خێر و خۆشیان بۆ منداڵه‌كانیان ناوێت،و هه‌موو خێروو خۆشیه‌كیان بۆ داوا ده‌كه‌ن له ژیان و دواڕۆژیان دا،هه‌ر له پێناو ئه‌وه دایه كه پاڵه په‌ستۆیان لێده‌كه‌ن و شتیان به سه‌ردا ده‌سه‌پێنن له شێوازه‌كانی ژیاندا كه له‌وانه‌یه له گه‌ڵا وویست و ئاره‌زوو كه‌سایه‌تیشیاندا نه یه‌ته‌وه.
گرینگ‌ترین هۆكاره هه‌ڵه كانی دایكان و باوكان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیان ئه‌مانه‌ن:.
یه‌كه‌م : دڵا ڕه‌قی و بێ به‌زه‌یی:.
ئه‌وه‌ش ئه‌مه ده‌گه‌یه‌نێت به به‌كارهێنانی شێوازی هه‌ڕه‌شه‌كردن و بێ به‌شكردنی،یان به به‌كارهێنانی تۆڵه‌ی جه‌سته‌یی وه‌كو بنچینه‌ی كرداری پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی،به‌مه‌ش كه‌سایه‌تیه‌كی شه‌ڕانگێزی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی له سه‌ر بنیاد ده‌نرێت له چوونه ده‌ره‌وه له بنچینه‌كانی ڕه‌وشتی ناسراوی كۆمه‌ڵا وه‌كو هۆكاری باڵا ده‌ركردن و قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناخۆشیانه‌ی تووشی هاتوون.
به‌كارهێنانی دڵا ڕه‌قی زۆرله باوكان و دایكاندا په‌ره به خاسیه‌تی درۆكردن ده‌دات بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی هه‌ر سزایه‌ك،هه‌روه‌ها دوو دڵی له جێ به جێ كردنی بڕیار له‌و هه‌ڵس و كه‌وتانه‌ی منداڵان تووشی ده‌بن.
دووه‌م: ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و زاڵا بوون:.
ئه‌وه ئه‌مه ده‌گه‌یه‌نێتسه‌پاندنی بیر و ڕای دایك یان باوك به سه‌ر منداڵه‌كه دا،كاتێك ئه‌م هه‌ڵس و كه‌وته لای یه‌كێك له دایك و باوك یان هه‌ردووكیان به‌رجه‌سته ده‌كرێت وا له منداڵه‌كه ده‌كات هه‌ست به دڵا ته‌نگی و بێ متمانه‌یی بكات به‌رامبه‌ریان،هه‌روه‌ها منداڵا كۆمه‌ڵێك هۆكاری نه‌رێنی لا درووست ده‌بێت وه‌كو ترس و درۆكردن و هه‌ست نه‌كردن به ئازادی و بێ به‌شكردنی له هه‌ندێك چالاكی دا،هه‌روه‌ها نه بوونی ڕاوێژكردن و گفتوگۆله‌ناو خێزاندا وا له منداڵا ده‌كات توانای ئه‌وه‌ی نه بێت ڕای خۆی به ئازادی ده‌رببڕێت،بۆیه پێوویسته له‌سه‌رمان منداڵه‌كانمان له سه‌ر سه‌ربه‌ستی بیر و ڕا ده‌ربڕین و گفتوگۆكردن و هاوكاری و ڕاستگۆیی په‌روه‌رده‌بكه‌ین،سه‌ره‌ڕای په‌روه‌رده‌ی ئاینی ڕاست.
سێیه‌م:پارێزگاری لێ كردنی له ڕاده‌به‌ده‌ر:.
واته هه‌ستان به جێ به جێ كردنی ئه‌رك و به‌ر پرسیاریه‌تیه‌كان له بری منداڵا كه پێوویست بوو جێ به جێ یان بكات،چوونكه بێ به‌شكردنی منداڵا به هه‌ستانی له كاروباری تایبه‌تی خۆیدا ده‌بێته هۆی پووكانه‌وه و بێ توانایی هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی وه‌ك تاكێك له دا هاتوودا،هه‌روه‌ها به‌ره‌نگار بوونه‌وه و ناخۆشی و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
بێگومان پارێزگاری كردنی له ڕاده‌به‌ده‌ر سه‌ره‌نجامی ترسناكی ده‌بێت له سه‌ر ڕه‌وشتی منداڵا، ئه‌مه ده‌بێته هۆی پوكانه‌وه‌ی له پاڵا بێمتمانه‌یی به خۆی و سه‌رنه‌كه‌وتنی له هه‌ڵوێسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌لایه‌ن منداڵا دا،هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی دووره په‌رێزی منداڵا تاكو له ناو خێزانیش دا.
چواره‌م: فه‌رامۆشكردنی:.
نموونه‌ی ئه‌مه‌ش فه‌رامۆشكردنی منداڵا و هاننه دانی له سه‌ر ئه‌و ڕه‌وشت و هه‌ڵس و كه‌وته‌ی حه‌زی لێیه‌تی به‌بێ سزادانی له سه‌ر ئه‌و هه‌ڵس و كه‌وتانه‌ی حه‌زیان لێ ناكات،له‌وانه‌یه فه‌رامۆشكردن ڕوویه‌كی سه‌رپه‌رشتی نه‌كردنی منداڵان بگرێته‌وه له خواردن و خواردنه‌وه و جل و به‌رگ یان بێ بایه‌خی و پارێزگاری نه‌كردن و بێ ڕێزی به‌رامبه‌ری.
پێنجه‌م: ڕاڕایی و جیاوازی كردن:.
ڕاڕایی په‌یوه‌سته به جێگیر نه بوونی دایك و باوك له به كارهێنانی شێوازی پاداشت و سزادا،ئه‌مه‌ش سه‌رده‌كێشێ بۆ ڕوودانی ململانێ له ناخی تاك دا،ئه‌وه‌ش سه‌رده‌كێشێ بۆ شڵه‌ژان له پێكهاته‌ی كه‌سه‌كی و ده‌روونی دا،ئه‌مه‌ش وای لێده‌كات كه‌سێكی ڕاڕا و دوو لایی له كه‌سێتی دا به‌ش بوو له ناخی دا،هه‌روه‌ها جیاوازی به‌مانای نا یه‌كسانی له نێوان كوڕ و كچ دا له هه‌ڵس و كه‌وت و پاداشت و سزا دا،ئه‌مه‌ش سه‌ر ده‌كێشێ بۆ درووست بوونی كه‌سایه‌تیه‌كی خۆپه‌رست و كینه‌له دڵا و هه‌ڵگه‌ڕاوه.
amirkoy@yahoo.com
 |
|