|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
كوردستان ... هه‌رێمێك كه مامۆستا ڕێزی خۆی تیانابینێت
31/7/2010
مامۆستا دڵسۆز
مامۆستا ئه‌و مرۆڤه ماندووه‌ی كه هـــاوین و زستان شه‌ووڕۆژ چوار وه‌رزی ساڵ بێ كۆڵدان وگوێدانه ئازاری جه‌سته و ئه‌ژنۆ ، تێده‌كۆشێت بوَ پێشكه‌وتنی وولاَت و به‌ره‌و پێش بردنی نه‌وه‌كانی نیشتمان،ئه‌گه‌رچی ئه‌ومروَڤ دۆست و نیشتمان په‌روه‌ره گرنگیدان به نه‌وه‌كانی نیشتمان به‌ئه‌ركی خۆی زانیوه و چاوی وه‌ك دزه‌كانی نیشتمان له حه‌په‌لوش كردن و خواردنی سامانی وولاَت نه‌بووه ، بوَیه‌له‌سالاَنی نه‌وه‌ده‌كان ئاماده‌بوون بێ مووچه‌و به‌مووچه‌ی كه‌میش نه‌هێڵن پروَسه‌ی په‌روه‌رده بكه‌وێ و نوشستی بهێنێت له كاتێكدا ڕژێمی به‌عس هه‌موو دام‌و ده‌زگاكانی میری كێشایه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان ، به‌لاَم پاداشتی ئه‌م هه‌رێمه دوای ڕزگاربوونی بوَماموَستای دڵسوَز و به‌ئه‌مه‌ك به‌رامبه‌ر نیشتمان ته‌نها مووچه‌یه‌كه كه‌نه پێ ی ده‌ژیێت و نه ده‌مرێت ، له‌كاتێكدا له وه‌رزی هاوینان ئه‌ویش نیوه ده‌بێت بۆنمونه من له‌كاتی ده‌وام واته زستانان(6,20,000) دینار وه‌رده‌گرم كه‌چی ئه‌م هاوینه بوَته (4,90,000) دینار ، كه‌چی له‌به‌رامبه‌ر ماموَستاشدا ئێوه به‌چاوی خوَتان ده‌بینن بوَنمونه ئه‌ندام په‌رله‌مانێك (8000,000) ملێون دینار وه‌رده‌گرێت ، ئاخر توخوا كه‌ی ڕه‌وایه به‌رپرسانی كوردستان ئایا ئێوه مانكانه به (4,90,000) دینار ده‌توانن ژیانی خوَتان ببه‌نه سه‌ر ؟!!! ئاخر تاكه‌ی ئه‌م جیاوازیه چینێك له سه‌ر هه‌وره‌كان و چینێكیش له بنی بیره‌كان ؟؟؟؟!!!!!!!!!! دواتر ئه‌وه‌ی ڕێز بێت بوَمامۆستا نه‌ماوه نه‌له‌لایه‌ن قوتابیان و نه‌له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ، حه‌زده‌كه‌م بزانن گه‌روا كار بڕوات كارمان خراپه‌و نیشتمان به‌ره‌و دواوه‌یه‌و ئیتر ئه‌وكات ناچارم بڵێم ( علی روح الوگن الفاتحه)، چونكه گه‌ر ده‌تانه‌وێت وولاَت پێشبكه‌وێت و پێشبڕكێ له گه‌ڵ وولاَته پێشكه‌وتووه كان بكه‌ن ئه‌وا ده‌بێت گرنگی به ماموَستاو پڕوَسه‌ی په‌روه‌رده بده‌ن كه ماموَستا تیایدا كوَله‌كه‌ی بنه‌ره‌تیه ، وه ك وولاَتی یابان له وولاَتێكی خاكی به‌خاكی و بۆمب ڕێژ كراو‌و دواكه‌وتوو بوو به‌پێشكه‌وتوو ترین وولاَتی جیهان ئه‌مه‌شیان ته‌نها له‌به‌ر گرنگیدانیان به‌مامۆستاو گوَرانكاری له‌پڕوَسه‌ی په‌روه‌رده‌دا ، به‌لاَم لای ئێمه وه‌ك ماموَستایه‌كی چاودیرَ پێش ئیستا له بابه‌تێكدا نووسیبووی [ حكومه‌ت و په‌روه‌رده چیتر به‌چاوی سواڵكه‌ر له ماموَستا مه‌ڕوانن ] به‌داخه‌وه كه‌ته‌ماشا كردنی حكومه‌ت و په‌روه‌رده بوَماموَستا ئاوا بێت !! ماموَستا له‌م هه‌رێمه پرفه‌رو به‌ره‌كه‌ته‌دا ئاوا ته‌ماشابكرێت و ژیانی ئاوا بێت .
 |
|