11/5/2008 هاوڕێ عەدنان ئەى ئەومەرگەى لەناکاو هاتى و ئەزیزترین کەسمت بردەوە ئەى ئەو (با)یەى ئاگادارت نەکردم و خۆشەویستەکەى منت فڕاند چاوەڕێم بمبەى لەگەڵ خۆت ئێوە بڵێن کام عاشق بێ مەعشوقى، ژیانى خۆى ئەباتە سەر خۆ هەموتان بۆساتێکیش بێ عاشق بوون بێ خۆشەویست ژیان چ مانایەک ئەدا ؟ ژینى من بێ تۆ زۆر ئەستەمە ئەزیزم چونکە خۆشەویستى من نە لەیلەو نە مەجنون خۆشەویستەکەى من دەریایە بەڵام بێ شەپۆلى توڕەبون... چى دى لێت ناترسم ئەى (با)ى لەناکاو چ لەخەودا بێى یا لەبێداریمدا ئەڵێم بەسەرچاو ئیتر غەمیش ناخۆم لە جوانى دونیا چونکە بۆ باوەشى دەریام دەبا هەر چاوەڕێم بمبە لەگەڵ خۆت
|